ZNA- ھەولێر بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەفر و باران دەبارێت، پێشبینی ئەوەشی کردووە لە سەنتەری شارەکان بەفر ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و باران لە زۆربەی ناوچەکان، لە کاتەکانی ئێوارەدا لە سەنتەری پارێزگاکانی، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان هەور دەبێت و بەفر و بارانبارین بە بڕی جیاجیا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
ئەم هەواڵە 1672جار خوێندراوەتەوە |