ZNA – هەولێر خانمە ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، سارا جێسیکا تووشی کۆرۆنا بوو و بەهۆیەوە نمایشی لە برۆدوەی دواخران.
ئەو ئەکتەرە تەمەن 57 ساڵە، دووجار پشکنینی بۆ کراوە، هەردووجار دەرکەوتووە کە کۆرۆنای هەیە.
ئەو ئەکتەرە لەرێگەی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی sex and the city ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا و بەهۆیەوە چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.
ئەو ئەکتەرە هۆلیوودییە هەرچەند تەمەنی بووەتە 57 ساڵ، بەڵام گرنگییەکی زۆر بە جوانی و رووخساری دەدات.
ئەم هەواڵە 1444جار خوێندراوەتەوە |