ZNA - ههولێر
سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ دەڵێت نزیکەی ٢٠٠ هەزار فەرمانبەری کۆمپانیا بیانییەکان لە شارەکەی دەکرێت کارەکانیان لەدەست بدەن، بەهۆی سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا لە ئەنجامی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
سەرۆک شارەوانی مۆسکۆ، سێرگەی سۆبیانین، لە بڵۆگێدا نوسیوویەتی، "بەپێی هەڵەسەنگاندنەکانمان، نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس مەترسی لە دەستدانی کارەکانیان هەیە."
گوتی دەسەڵاتداران هەفتەی ڕابردوو پرۆگرامێکی ٤١ ملیۆن دۆلاریان پەسەندکردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بێکاری لە پایتەختی ڕووسیا.
سۆبیانین گوتی، "یەکەم شت، ئەو پرۆگرامە ئامانجی فەرمانبەرانی ئەو کۆمپانیا بیانیانەیە کە بەشێوەیەکی کاتی کارەکانیان ڕاگرتووە و بڕیاریانداوە ڕووسیا جێهبێڵن."
لە وۆڵمارتەوە بۆ زارا، سەدان کۆمپانيای وڵاتانی ڕۆژئاوا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕووسیایان جێهێشتووە.
سۆبیانین گوتی هەلی کار ڕەخسێنراوە بۆ هەندێک لەوانەی کاریان لە دەستداوە تا لە پارەکەکان و ێێکخراوەکانی شار کاربکەن.
voa
ئەم هەواڵە 1141جار خوێندراوەتەوە |