ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەى 36ى خولى نایابى ئینگلتەرا، یانەی چێڵسى میواندارى وڵڤرهامپتۆنى کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
گۆڵەکانى چێڵسى یاریزانی بەلجیکی لۆکاکۆ لە خولەکەکانى 56 و 58دا تۆمارکران، گۆڵەكانی وڵڤرهامپتۆنیش یاریزانان فرانسیسکۆ ترینکاو و کۆنۆر کودى لە خولەکەکانى 79 و 97دا تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامە، یانەی بلۆز بە 67 خاڵ لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە، وڵڤرهامپتۆنیش بە 50 خاڵ لە پلەى هەشتەمدایە.
ئەم هەواڵە 1945جار خوێندراوەتەوە |