ZNA:هەولێر نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، پەکین پشتیوانی لە بڕیاری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ چڕکردنی سزاکان لەسەر کۆریای باکوور ناکات.
ئەو نوێنەرە وتی: چەندین بژاردەی دیکەمان خستووەتەڕوو، ئاشکرایان کردووە کە بە هیچ شێوەیەک پشتیوانی لە پڕۆژەی ئێستای ئەمهریکا ناکەن، ئاماژەی بەوەشدا دانوستاندنەکان بەردەوامیان دەبێت.
ئەمە لە کاتێدایە ئەمهریکا داوای کردبوو ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی کۆریای باکوور کۆبێتەوە، بەهۆی تاقیکردنەوەی مووشەک سزای زیاتر بەسەر وڵاتەکەدا بسەپێنێت.
شەممەی رابردوو کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی لە دەریای ژاپۆن ئەنجامدا.
ئەم هەواڵە 1042جار خوێندراوەتەوە |