English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەبارەى چارەسەرکردنی کەم ئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانى ئەنجامدرا
2022-05-29 [03:30 AM]

ZNA-هەولێر


دواى نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 2022.5.29، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بەئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرانی پارێزگار، له‌دیوانى پارێزگا، کۆبونەوەیەک لەبارەى چارەسەرکردنی کەم ئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانى ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى دەرەنجامى کارەکانى لیژنەى تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کەم ئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانى کرا و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر خێڕاکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى کرایەوە،  هه‌روه‌ها کۆبوونەوە به‌پێویستی زانی هاوڵاتییان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له‌ به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو و ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد بەردەوامبن لەسەر هەڵمەتى بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی بیره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كان و جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ و پلانی ڕووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی لەسنووری پارێزگای هه‌ولێر.

لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، دوای گفتوگۆ و خستنەڕووی سەرنج و بۆچونی ئاماده‌بووان لەئەگەرى دروستبوونى هەر كێشه‌یەکى كه‌م ئاوی هاوڵاتییان لەهاوینى ئەمساڵ کۆبوونەوە گەیشتە چەند بڕیارێکى پێویست.





ئەم هەواڵە 2335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad