English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەپجی مۆبایل نەخشەی نوێی NUSA زیاد دەکات لەگەڵ وەشانی 2.2
2022-09-20 [07:59 AM]

ZNA


وەشانی 2.2 ی ڕاگەیاند، کە نەخشەی نایابی NUSA و باشترکردنی بۆ نەخشەی Erangel زیاد دەکات، هەروەها Gear Front Mode ی تەواو نوێی و چەندین کەرەستە و جلوبەرگ لەناو خولی سێیەمی وەرزی هەشتەمدا زیاد کردووە .لەگەڵ بلیتی Royale Pass.
وەشانی نوێی 2.2 نەخشەی گەشتیاری NUSA دەناسێنێت کە دوورگەیەکە بە ڕووبەری 1×1 کیلۆمەتر و دەکەوێتە ناوچە گەرمەکان. بەهۆی ئەوەی نەخشەیەکی بچووکە، یاریزانەکان بەشداری شەڕی خێرا و چڕ دەکەن، ئەمەش یارییەکان زۆر خێراتر دەکات لە Erangel و Livik. لەم شەڕە گەرمەدا، NUSA بە دیمەن و ژینگە جوانەکەی جیاوازە. یاریزانان دەتوانن بۆ ساتێک بوەستن و سەرسام بن بە جوانییەکانی پێش ئەوەی بچنە ناو شەڕە گەرمەکانەوە.

هەروەها نەخشەی NUSA تایبەتمەندییەکی تەواو نوێی Super Recall ی لەگەڵدایە، کە ڕێگە بەو یاریزانانە دەدات کە لە سەرەتای یارییەکدا لە یارییەکە دەرکراون، ئەوا دووبارە بێنەوە ناو شەرەکان ئەگەر هاوڕێکانیان لە ژیاندا بن. وە ئەگەر بە تەنیا یاری بکەیت ئەوا بە شێوەیەکی خۆکاری دەگەڕێیتەوە ناو یارییەکە.
نەخشە نوێیەکە چەندین ڕێگای نوێی تێدایە کە وا دەکات جووڵە و هاتووچۆ خێراتر بێت. هەروەها NUSA چەکی نوێی وەک Tactical Crossbow و NS2000 Shotgun لەخۆدەگرێت. هەروەها یاریزانان دەتوانن ئۆتۆمبێلی نوێی Quad تاقی بکەنەوە کە ژمارەیەک یاریزان هەڵدەگرێت و سەقامگیرییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە.
جگە لە نەخشە نوێیەکە، پەپجی مۆبایل نوێکردنەوە و باشترکردنی نوێی هێناوەتە ناو نەخشەی Erangel کە دڵخوازی هەمووانە لە وەشانی 2.2. یەکەم گۆڕانکاری لە ناوچەکانی Hospital و Mylta Power کرا کە باشترینن لە دۆزینەوەی پێداویستییەکان و شەڕکردن.
هەروەها دوو بەندەری نوێ بۆ Erangel زیادکراون، یەکێکیان لە باشووری ڕۆژئاوای Farmە و ئەوی دیکەیان لە باشووری بنکەی سەربازیی Sosnovkaیە. هەروەها شێوەی Ferry Pier دەستکاری کراوە و بەنزینخانەکان زیاد کراون کە یاریزانەکان دەتوانن سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکانیان بەدەست بهێنن. هەموو ئەمانە لە ناو سندوقی نوێی پێداویستیەکانن، وەک سندوقی پیداویستی پزیشکی و سەربازی و کەرەستەی Token.

هەروەها وەشانی 2.2ی پەپجی مۆبایل دۆخی نوێی Gear Front Mode زیاد کردووە، کە بەم زووانە دەخرێتە بازاڕەوە! ئەم دۆخە یاریزانەکان دەهێنێتە ناو نەخشەکانی Erangel و Livik و Nusa بە کۆمەڵێک کارامەیی نوێ کە شەڕەکان خێراتر دابین دەکات. و کارامە نوێیەکان لە Playzone Analysis کە ڕێگەت پێدەدات شوێنی یاریکردنی داهاتوو بزانیت، و Trace ڕێگەت پێدەدات چاودێری دوژمنەکانت بکەیت، و هەروەها Supply Scan یارمەتیت دەدات زۆر ئاسانتر لە جاران شوێنی پێداویستی و چەکەکان بدۆزیتەوە.
یاریزانان دەتوانن لە فرۆشگاکەوە Vehicle Radar Scan بکڕن، کە ئەمەش یارمەتیان دەدات خێراتر ئۆتۆمبێل بدۆزنەوە. بۆ ئەو کەسانەی کە پێیان باشە بە پێ بگەڕێن، تەلەفریک Cable Cars بۆ Stabler زیاد کراوە کە گواستنەوە بە دەوری ناوچەکەدا ئاسانتر دەکات. و ناوچەیەکی نوێ بە ناوی Strange Town زیاد کراوە کە دەتوانیت لە نزیک Stalber و کەناری ڕۆژئاوا بیدۆزیتەوە.
بە وەشانی 2.2 ی پەپجی مۆبایل خولی سێیەمی وەرزی هەشتەم لە بیستی ئەیلول دەستپێدەکات، لەگەڵ کۆمەڵێک کەرەستەی ئەفسانەیی، و نوێکردنەوەکانی Ace Tier، و باشترکردنی شاشەی Tier Badge. جگە لەوەش، ناوەڕۆکی نوێ بەردەست دەبێت بۆ یاریزانان وەک بەشێک لە بلیتی Royale Pass بۆ مانگی 15ی "Razzle Dazzle" کە لە 20ی ئەیلولەوە دەستپێدەکات، لەگەڵ تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی نوێ بۆ یاریزانان، و سندوقی RP Favorites Cratesی ناوازە و زۆر شتی تر!
یاریزانانی پەپجی مۆبایل کە حەزیان لە تایبەتیە، ئەوا لەگەڵ وەشانی 2.2 چێژ لە چەندین ناوەڕۆکێکی سەرسوڕهێنەر وەردەگرن! چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی دوو هاوڕێی تازە بن کە دەتوانیت لە یارییەکەدا دروستی بکەیت و بەکاری بهێنیت. و بۆ ئەوانەی حەزیان لە گواستنەوەی خێرایە لە یاریەکەدا، ئەوا بەم زووانە ئۆتۆمبێلێکی وەرزشی بەردەست دەبێت کە دەتوانرێت بە خواستی خۆت دروستی بکەیت کە ڕێگەت پێدەدات لە سەنگەرەکاندا هاتوچۆ بکەن.
لە کۆتاییدا، کارەکتەرەکانی Survival Expert Riley، Tech Mercenary Sophia و کۆمەڵەی Spectral Swan و Cosmic Inquisitor Set لە وەشانی 2.2بە هەمان شێوە زیاد دەکرێن.
زۆر پێشکەوتنی تر بۆ مۆبایلی پەپجی مۆبایل زیاد کراوە، لەوانە باشترکردنی وێنەی گرافیک، و بەرزکردنەوەی ڕووکاری بەکارهێنەر و زۆر شتی تر.
وەشانی 2.2 ی پەپجی مۆبایل گۆڕانێک لە یاریەکە بەخۆیەوە دەبینێت، چونکە پەپجی مۆبایل دەچێتە ناو خێزانی Level Infinite. Level Infinite بڕاندێکی جیهانییە کە تایبەتە بە گەیاندنی ئەزموونی کەیفخۆشی کوالێتی بەرز و سەرنجڕاکێش بە هاندەرانی جیهانی، لە هەر شوێنێک و بە هەر شێوەیەک یاری بکەن. وێنەی بڕاندی نوێ زیاد دەکرێن بۆ ستۆدیۆی LIGHTSPEED STUDIOS وەک هاوبەشی گەشەپێدەری یاری پەپجی مۆبایل، لەگەڵ KRAFTON, Inc، دەخرێتە ناو پەپجی مۆبایل. ئێستا یاریزانان لۆگۆی Level Infinite و LIGHTSPEED STUDIOS لەسەر شاشەی دەستپێکردنی یارییەکە دەبینن. و پابەندبوونی پەپجی مۆبایل بە یاریزانەکانی وەک خۆی دەمێنیتەوە.





ئەم هەواڵە 2083جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad