English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئانۆ جەوهەر: خوا سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە ئازاکانمان بپارێزێ هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە یان کوردستان یان نەمان
2022-09-25 [11:01 AM]

ZNA-هەولێر


ئانۆ جەوهەر، لە یادی رێفراندۆمدا راگەیاند، سەرۆک بارزانی، خوا تۆ و پێشمەرگە ئازاکانمان بپارێزێ، هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە، یان کوردستان یان نەمان.


ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێنجەم ساڵوەگەڕی ریفراندۆم لەگەڵ ئەم وێنەیەی خۆیدا، ئەمەی نووسیوە،"سوپاس سەرۆکی خۆشەویست سەرۆک بارزانی، خوا تۆ و پێشمەرگە ئازاکانمان بپارێزێ، هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە، یان کوردستان یان نەمان".

 

له‌ حه‌وتی حوزه‌یرانی 2016 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو و رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری 2017ی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد.

له‌ 25ی سێپتێمبه‌ری 2017 ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌ چوو و له‌ئه‌نجامدا %93ی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌، به‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كانه‌وه‌یش به‌”به‌ڵێ” ده‌نگیان دا و ئه‌وه‌یش بووه‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی به‌غدا و ئه‌نكه‌ره‌ و تاران كه‌ گه‌له‌كۆمه‌یان له‌دژی هه‌رێمی كوردستان كرد و سزای جۆراوجۆریان خسته‌ سه‌ری.





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad