English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى نوێى كۆرياى باشوور كرد
2022-09-25 [11:22 AM]

ZNA-هەولێر


پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2022/9/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز چۆ كيجۆنك كونسولى گشتيى نوێى كۆرياى باشوور له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهاتن و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو پشتگيرييه‌ى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌ى نيشان دا و سوپاس پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكاريى مرۆيى و بنياتنانى توانسته‌كان و پشتگيريى كۆرياى باشوور دووپات كرده‌وه كه‌ له‌ ڕێگه‌ى تيمى سه‌ربازيى زه‌يتوون و ئاژانسى كۆيكاى كۆرييه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستانيان كردووه‌‌.

لاى خۆيه‌وه‌ كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌نديى تايبه‌ته‌ و هيواى خواست بتوانن په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ ئاستى به‌رزتر و فراوانتر ببه‌ن، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ئاماده‌يى و چالاكييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كه‌رتى تايبه‌تى كۆرى و ده‌رفه‌تى وه‌ربه‌هێنان بۆ كۆمپانيا كۆرييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو.

له‌ ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى كولتوورى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى به‌تايبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌يى و فێركردندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad