English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوبەشانی كارەبا لەبارەی پارەی كارەباوە ئاگادار دەكرێنەوە
2022-09-25 [11:58 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، لەسەر بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبا، لە پلانماندایە كە تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا كە لای هاووڵاتیی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆ بووەتەوە لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن تا لە داهاتوودا حكوومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25/9/2022، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "لەسەر بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبا، بە هۆكاری كەمبوونەوەی (سیولەی پارە) بۆ پێدانی مووچە و دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەبا و ڕێگاوبان، كە بەو هۆیەوە زۆرێك لە پرۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووە و ناتوانرێت تەواو بكرێن، هەربۆیە لە پلانماندایە كە تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا كە لای هاووڵاتیی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆ بووەتەوە لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن تا لە داهاتوودا حكوومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات".

كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستە ڕوو: "بەڵام لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لە بەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (عدادی كارەبا)، بۆیە داواكارین لە هاووڵاتییان كە هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیە بن كە هەم بەسوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاووڵاتییان بەشێك لە ئەركەكانیان كەم دەبێتەوە و پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانی فەرمانگە و بنكەكانی وەرگرتنی پارەی كارەبا بكەن، بەڵكوو ڕاستەوخۆ لە بەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت و ئەم پرۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزارییە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانییە".





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad