English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
Knox Matrix: چارەسەری ئاسایشی زۆر پێشکەوتوو بۆ ئەزموونی ئامێرەکانی سامسۆنگ
2022-10-25 [12:48 PM]

هه‌ولێر (zna)


جێگەی سەرنجە کە شێوازی ژیانی ڕۆژانەمان زیاتر پەیوەندی بە ئینتەرنێتەوەیە و ئەمەش لە مۆبایلە زیرەک و ماڵە زیرەکەکانمانەوە دەردەکەوێت، و ئەمەش وا دەکات لە جاران ئاسانتر و ئەرکی زیاتر بە پشتبەستن بە ئامێرەکانمان بە ئەنجام بگەیەنین. لەگەڵ گەشەکردنی تەکنەلۆژیاکانی پەیوەندیکردن کە لەبەردەستماندایە، ڕەنگە نیگەرانییەکانمان هاوتەریب گەشە بکەن کاتێک باس لە ئارامیی دەروونی دەکرێت لەکاتی بەکارهێنانی سیستەمی ئامێری پەیوەستکراودا.
بە داننان بەو ڕاستییەی کە ئاسایش و زانیاریە تایبەتەکان یەکەم سەرەکیترین لایەنن بۆ بەکارهێنەران بەگشتی، بۆیە سامسۆنگ ئاستی ئاسایش لە ئامێرەکانیدا بەرزدەکاتەوە، بە پەردەلادان لەسەر چارەسەری ئاسایشی پێشکەوتووی "Knox Matrix" لە کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی ئەمساڵی سامسۆنگ.
لە سپێدەوە تا خۆرئاوابوون: تێگەیشتن لە سیستەمی ئامێرەکانی ئێستا
سامسۆنگ زۆر پێی وایە کە ئاسایش دەبێت هاوبەش و گشتگیر و لە کاتی خۆیدا بێت، چونکە رێبازەکەمان بەردەوام لە پەرەسەندندایە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڕەشەکاندا هاوسەنگ بین و بەکارهێنەرانمان بە سەلامەتی بهێڵینەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئامێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ بە سەکۆی "نۆکس ماتریکس"ەوە پارێزراون، کە ئاستێکی بڕوانامەدار لە ئاسایشی بەرگری دابین دەکات، ئەمەش ڕێگە بە زۆرێک لە دەزگا گەورەکانی حکومەت دەدات لە سەرانسەری جیهان بەکاری بهێنن بۆ دڵنیابوون لە ئاستە پێویستەکانی پاراستن.
و ئێستا دەتوانین زیاتر لە جاران چێژ لە پەیوەندی و کارکردنی نەرم وەربگرین لەکاتێکدا کارەکانی ڕۆژانەمان ئەنجام دەدەین، جا چ ئەرکێکی کار بێت یان چێژ لە ڕاهێنانێک وەربگرین یان لەکاتی پشووی کۆتایی ڕۆژەکە.
وە لە کاتێکدا سیستەمی ئەو ئامێرانەی کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنین شتەکان زۆر ئاسانتر دەکات، بەڵام هەرگیز کەس ناتوانێت بە تەواوی مێشکی ئاسوودە بێت سەبارەت بە نیگەرانی هەڕەشە ئاسایشەکان کە ڕەنگە تەنها لە پەیوەندیکردن بە ئینتەرنێتەوە لە ڕێگەی ئامێرە کەسیەکانەوە سەرهەڵبدەن. و ئەگەر تەنها یەک ئامێر تێکبچێت، ئەوا هەموو ئامێرەکانی تر لە مەترسیدا دەبن. بۆیە دابینکردنی پارێزگاری ئامێرەکان بە بەرەی شەڕی داهاتووی ئاسایش و تایبەتمەندیی دادەنرێت.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە ​​کۆمپانیای سامسۆنگ سەکۆی "نۆکس ماتریکس"ی دروستکرد، کە چەمکێکی شۆڕشگێڕانەی پاراستنی ئامێرەکانە بە بەرزترین ئاستی ئاسایش.
"نۆکس ماتریکس": پشتگیری دەکرێت بە پەیوەندی بە ئامێرەکانەوە
"نۆکس ماتریکس" وەکو سیستەمی بلۆکچەین کاردەکات بۆ بەکارهێنەر، کە ئامێرە پەیوەستکراوەکانت پێکەوە ئاستی ئاسایش بەرز دەکەنەوە لە ڕێگەی چاودێریکردنی یەکتری فرە چینەوە. بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کەلێنە ئەمنییەکان لە کاتی پشتڕاستکردنەوەی ئامێرەکەدا و بۆ ئەوەی پرۆسەی چوونەژوورەوە ئاسانتر بێت، "نۆکس ماتریکس" زانیاریەکان لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی تر هاوبەش دەکات، و زانیاری هەستیار تەنانەت لە نێوان ئامێرە متمانەپێکراوەکانیشدا دەپارێزێت. جا ئامێری سامسۆنگەکەت بە سیستەمی ئەندرۆید یان تایزن، یان هەر سیستەمێکی کارپێکردنی تایبەت بێت، ئەم سەکۆیە کەرەستەی گەشەپێدانی بەرنامەی SDK ی ئاسایشی یەکگرتوو دابین دەکات. لە هەمان کاتدا سامسۆنگ بەردەوامە لە پەرەپێدانی پێوەرە ئاسایشییە هاوبەشەکان لە سەرانسەری زۆرێک لە ئامێرەکانیدا. 
سامسۆنگ بە دابینکردنی ئەم سەکۆیە دڵنیا دەبێتەوە لەوەی بەکارهێنەرانی سازش لەسەر پەیوەندییەکانیان ناکەن لە بەرامبەر سەلامەتی زانیاریەکانیان. سەکۆکە بۆ ئەوە دروستکراوە کە ئامێرەکانی ناو سیستەمی بەکارهێنەر بە ژمارەیەکی کەمتری لاوازی بن لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ئاسایشی بەهێزتر و هەمەچەشنترەوە.
لەگەڵ پشتگیریکردنی "نۆکس ماتریکس" بە درێژایی پەیوەندی ئینتەرنێتەکەت، ئەوا مۆبایلە زیرەکە پەیوەستکراوەکەت بە تەلەفزیۆن یان ئامێری فێنککەرەوە، ژیانت سەلامەت و ئاسوودە دەکات.
بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئەوەی لە پەیوەندیدا بمێننەوە بۆ ئەوەی زیاتر بزانن دەربارەی "نۆکس ماتریکس" و ڕێبازی ئاسایشەکەی کە بۆ جیهانی ئینتەرنێتمان پەرەی پێدراوە.





ئەم هەواڵە 4513جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad