English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای سامسۆنگ هەڵمەتی ناساندنی گەرەنتی لەسەر شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی لە عێراق دەستپێدەکات
2022-11-27 [03:57 AM]

اربیل (zna)


کۆمپانیای “سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” هەڵمەتی بانگەشەی خۆی دەستپێکرد بۆ ناساندنی گەرەنتی بەردەوامی سامسۆنگ لەسەر شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی، کە دەتوانرێت لە بریکاری ڕێگەپێدراوی سامسۆنگ یان فرۆشگا ڕێگەپێدراوەکان لە سەرتاسەری عێراق سوودی لێوەربگیرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی سامسۆنگ؛ هەڵمەتەکە ئەو مەترسیانە دەگرێتەوە کە پەیوەندییان بە زیانەکانی بەرکەوتنەوە هەیە، کە مەبەست لێی ئەو زیانەیە کە لە ئەنجامی ڕووداوی دەرەکی پێشبینی نەکراو و نەخوازراوەوە دێتە ئاراوە و لە ئەنجامدا تەنها زیان بە شاشەکە دەگات. 
وە سامسۆنگ ئەو نرخانەی ڕاگەیاند کە کڕیار دەیدات کاتێک شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی تێکدەچێت، بەو پێیەی ئێستا کڕیاران دەتوانن شاشەکە بە نرخێکی کەم بگۆڕن لەبری ئەوەی نرخی بنەڕەتی شاشەکە بدەن.
گەرەنتی سامسۆنگ زنجیرەی S22 Ultra و S22+ و S22 لە پۆلی Galaxyدەگرێتەوە و لە ماوەی گەرەنتی شاشەی ساڵی یەکەمدا بۆ دوو ڕووداو سنووردارە. هەروەها گرەنتیەکە ئامێرەکانی Galaxy S22 S21 FE و Z Fold 4 و Z Flip 4 دەگرێتەوە، کە سنووردارە بۆ یەک ڕووداو لە ماوەی گەرەنتی شاشەی ساڵی یەکەمدا.
ئەم ئۆفەرە ئامێرەکانی سامسۆنگ دەگرێتەوە کە تەنها لە بازاڕی عێراقیدا کڕدراون، هەروەها لە دابەشکەر و فرۆشیارە ڕێگەپێدراوەکانی سامسۆنگ لە ناوخۆی عێراق.
هەڵمەتی گەرەنتیەکە لەسەر شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 3919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad