English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كێشه‌ی گه‌نجه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد
2022-12-04 [05:04 AM]

ZNA-هەولێر


نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌و گه‌نجه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ كاتی نوێژی نیوه‌رۆدا ئه‌و ماتۆڕسكیله‌یان لێ دزی بوو كه‌ كاری دیلیڤه‌ری و گه‌یاندنی خواردنی پێ ده‌كرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ هه‌ولێر گه‌نجێک به‌ناوی (خالس مسعوود) که‌ کارمه‌ندی کۆمپانیایه‌کی گه‌یاندنی خواردنه‌، ماتۆڕسکیله‌که‌ی له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌بردرێت، ئه‌و رووداوه‌ش له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌نگدانه‌وه‌ی دروست کرد.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت نووسینگه‌که‌ی راسپارد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ی و هاوکاریکردنی ئه‌و گه‌نجه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌ت په‌یوه‌ندی به‌ گه‌نجه‌که‌وه‌ کرد و کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر کرا.

 





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad