ZNA-هەولێر كه‌مپی مه‌خموور كه په‌نابه‌رانی باكووری كوردستانی تێدا نیشته‌جێن، بۆردومانكرا.
كه‌مێك پێش ئێستا (4ـی كانوونی دووه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، كه‌مپی مه‌خموور بۆردومانكرا.
تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه ئاشكرانه‌كراوه.
پێشتریش چه‌ندین جار فڕۆكه‌كانی توركیا، كه‌مپی مه‌خمووریان مووشه‌كباران كردووه به بیانووی هه‌بووی باره‌گای چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
كه‌مپی مه‌خموور ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و ئه‌و كه‌مپه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، بۆ ئه‌و كوردانه‌ی باكووری كوردستان كراوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی بارودۆخی سیاسی توركیاوه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |