ZNA – هەولێر
پۆلیسی ئەمریکا تەرمی گۆرانیبێژ و ئەکتەری خاوەن خەڵاتی ئۆسکار ئیرین کارایان لە ماڵەکەی خۆی لە فلۆریدا دۆزیەوە، ئەمەش هەوادارانی تووشی شۆک کردووە.
کۆچی دوایی کارا، تەمەن 63 ساڵ، کە لە ساڵی 1984 خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا، پشتڕاستکرایەوە، بەڵام هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.
یەکێک لە هۆگرانی ئەو هونەرمەندە رە لە تویتێکدا نووسیویەتی: ببوورە ئەگەر ئەمە راست بێت، بەڵام دەترسم سەخت بێت باوەڕ بەم فێڵە بکەم.
کارا لە شاری برۆنکس لەدایک بووە، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و سەماکارێکی راهێنراو بووە و لە منداڵیدا چەندین نمایشی لەسەر شانۆ و تەلەفزیۆن ئەنجامداوە، لە 1980 دوای رۆڵی لە فیلمی "Fame" ناوبانگێکی بەدەستهێناوە.
ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە |