ZNA – هەولێر
جۆرج وەسوف، هونەرمەندی سووری، نوێترین بەرهەمی ڤیدیۆکلیپێکە بەناوی "بیتکلم عنك"ـە و بەنیازە بڵاوی بکاتەوە. بەم دواییە ئەو هەنەرمەندە لە زنجیرە کۆنسێرتێکدا لە وڵاتانی عەرەبیدا بەشداربوو و هەواداری زۆر تێیدا ئامادەبوونە. لەم چەند ساڵەی دواییدا جۆرج وەسف باری تەندروستیی ناجێگیر بووە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە ئێستا بەشێکی لەشی جوڵەی پێناکرێت بەتایبەتیش دەست و قۆڵێکی، بەڵام ئەو لە چالاکییە هونەرییەکانی بەردەوامە. دوایین کاری هونەریی ئەو هەنەرمەندە بەناوی "یاه ع الزمن" بوو کە بەشێوەزاری میسری گوتراوە و لە ڤیدیۆکلیپەکەدا بە ستایلێکی جیاواز دەرکەوت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad