ZNA – هەولێر
هونەرمەند نەوال زوغبی کۆنسێرتێک بۆ هۆگرانی لە سان دیێگۆی ئەمریکا سازدەکات. کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی گەشتە هونەرییەکەی ئەو هونەرمەندە دێت لە ئەمریکا کە زنجیرە کۆنسێرتێک لەخۆدەگرێت. یەکەم کۆنسێرتی ئەو گۆرانیبێژە لە بۆستن بوو، دووەمیان لە دیترۆیت و سێیەمیان لە شیکاغۆ بوو و گڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەشکرد. نەوال زوغبی، بەم دواییە نوێترین گۆرانیی بەناوی "حفلة" بڵاوکردەوە کە لە تێکستی هانی سارو و ئاوازی ئەحمەد زەعیمە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad