ZNA – هەولێر
ئەکتەری ئەمریکی لیلی کۆلینز بەر لە بڵاوکردنەوەی وەرزی نوێی زنجیرەی "Emily in Paris" وێنەی نونێی خۆی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بڵاوکردەوە. بەم دواییە پلاتفۆرمی نێتفلێکس ترەیلەری نوێی وەرزی سێیەمی ئەم بەرهەمە بڵاوکردەوە و بڕیارە لە 21 ئەم مانگە یەکەم ئەڵقەی وەرەکە بڵاوبکرێتەوە. لەلایەکی دیکە، نێتفلێکس ئاشکرای کرد، ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی وەرزی چوارەمی زنجیرەکە دەکات، دوای ئەوەی وەرزی دووەمی لە 22 کانوونی دووەمی 2021 بڵاوکرایەوە. ئیمیلی لە پاریس باس لە بەڕێوەبەرێکی مارکێتینگی بیست ساڵان دەکات کە خەڵکی شیکاگۆیە و بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کارێکی لە پاریس دەست دەکەوێت کاتێک کۆمپانیاکەیان دەست بەسەر کۆمپانیایەکی مارکێتینگی لوکس فەرەنسیدا دەگرێت، ئەرکی نوێکردنەوەی ستراتیژی سۆشیال میدیای خۆی لەسەرە و دەست دەکات بە ژیانێکی نوێ لە پاریس. لەم زنجیرە دراما و ۆمانسییەدا لیلی کۆلینز، لیرۆی بیۆلیۆی فلیپینی، ئاشلی پارک، لوکاس براڤۆ و ساموێل ئارنۆڵد رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad