English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین تیپەکان کێبڕکێ دەکەن لە پاڵەوانێتی PUBG MOBILE National Championship 2022 لە عێراق - بە هاوبەشی لەگەڵ QI CARD
2022-12-08 [10:14 AM]

هه‌ولێر (zna)


 


پاڵەوانێتی نیشتمانی پۆپجی مۆبایل 2022 لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card (2022 PMNC Iraq Powered by Qi Card) بە بەشداری تیپ و یاریزانانی سەرتاسەری وڵات کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتێکی 30,000 دۆلارى، لەگەڵ چانسی سەرکەوتن بۆ PMPL 2023. و براوەی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵاتی 9000 دۆلار و 4000 دۆلار و 3000 دۆلار وەردەگرن.
سەرکێشیەکە زیاتر دەبێت بە بانگهێشتکردنی براوەی پاڵەوانێتییەکانی بەهار و پاییز لە Middle East PMCO بۆ بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە پاڵەوانێتی نیشتمانی پۆپجی مۆبایل 2022 لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card لە قۆناغی پێش کۆتاییدا.
هەروەها تیپە دابەزیوەکانی پاڵەوانێتی پاییزی Arabia PMPL بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی پۆپجی مۆبایلی نیشتمانی 2022 لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card لە قۆناغی کۆتاییدا، لەکاتێکدا سێ تیپی سەرەکی پاڵەوانێتییەکە گەرەنتی کورسییەکانیان لە پاڵەوانێتی 2023 PUBG MOBILE Pro League Arabia دەکەن، کە پاڵەوانێتی پیشەگەری فەرمی بۆ بەناوبانگترین یاری مۆبایلە زیرەکەکانی جیهان.
قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی 2022ی نیشتمانی پۆپجی مۆبایل لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری باشترین تیپە هەڵبژێردراوەکان، لە 10 تا 18ی کانوونی دووەم، دواتر قۆناغی پێش کۆتایی لە 26 تا 29ی کانوونی دووەم یان لە 2 بۆ 5ى یان مانگی یەک ئەنجام دەدرێت، و یاری کۆتایی لە 12 تا 14ی مانگی یەکی 2023 بەڕێوەدەچێت.
پاڵەوانێتی نیشتمانی پۆپجی مۆبایل 2022 لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card ئامانجی دۆزینەوەی باشترین یاریزانانی وەرزشی ئەلیکترۆنییە لە عێراق و یارمەتیدانی یاریزانەکانە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ یەک لە ڕێگەی پاڵەوانێتیەکی سەرگەرمەوە، و هاندانی کێبڕکێ و پیشەیی بوون لە دیمەنی وەرزشی خێرا گەشەسەندووی ئەلیکترۆنی لە ناوچەکەدا. هەروەها ئامانجیەتی پێشبڕکێیەکی خۆش و سەرگەرمی بۆ هەوادارانی پۆپجی مۆبایل دابین بکات کە بەڕاستی بەشدارییان لە سەرکەوتنی یارییەکەدا کردووە.
بڕیارە پێشبڕکێکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخش بکرێت، لە کاتژمێر حەوت یان هەشتی ئێوارە، بە کاتی عێراق، لە کەناڵی PUBGM Esports MENA.
وەک سپۆنسەری فەرمی پاڵەوانێتی نیشتمانی پۆپجی مۆبایل 2022 لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە ساڵی 2022، کۆمپانیای OPPO ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت لە دابینکردنی ئەزموونێکی یاریکردن بە شێوەیەکی ناوازە و نەرم و قووڵ بۆ یاریزانانی ناوچەکە.





ئەم هەواڵە 3283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad