|
ههولێر (zna) کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان کە پێشەنگی جیهانە لە بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بیرگە و "NAVER Corporation" کە کۆمپانیایەکی جیهانی ئینتەرنێتە و بەناوبانگە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی زیرەکی دەستکرد، ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە گەیشتوونەتە ئاستێکی پەیوەندییەکی فراوانی هاوبەشی، بە ئامانجی پەرەپێدانی چارەسەری نیمچە گەیەنەرەکان بۆ نموونەی زیرەکی دەستکردی فراوان. بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بیرگەی نەوەی داهاتووی سامسۆنگ، وەک هەڵگرتنی ژمێرەیی، چارەسەرکردن لە بیرگەدا (PIM)، و چارەسەرکردنی نزیک لە بیرگە (PNM)، هەروەها بەستەری ژمێرەیی خێرا(CXL)، هەردوو کۆمپانیاکە بەنیازن سەرچاوەی ڕەقەکاڵاکان و نەرمەکاڵاکان کۆبکەنەوە بۆ خێراکردنی مامەڵەکردن لەگەڵ باری کاری قورسی زیرەک.
پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە لە زیرەکی دەستکردی فراوانی زۆردا بووەتە هۆی گەشەکردنی ڕێژەیی لە قەبارەی داتاکان کە پێویستە چارەسەر بکرێن، بەڵام بەربەستەکانی کارایی سیستەمی کۆمپیوتەریی ئەم سەردەمە ئاڵانگاری بەرچاو لە جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە ژمێرەییە قورسانەدا دروست دەکات، ئەمەش پێویستی بۆ باشترکردنی نیمچە گەیەنەرەکانی زیرەکی دەستکرد بەهێزتر دەکات.
پەرەپێدانی ئەم جۆرە چارەسەرانە پێویستی بە یەکگرتنی بەرفراوانی شارەزاییە جیاوازەکان هەیە لە بواری نیمچە گەیەنەرەکان و زیرەکی دەستکردا. لەم چوارچێوەیەدا، سامسۆنگ شارەزایی دیزاین و بەرهەمهێنانی نیمچە گەیەنەرەکانی لەگەڵ شارەزایی "NAVER" تێکەڵ دەکات بە ئامانجی پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی ئەلگۆریتمەکانی زیرەکی دەستکرد و خزمەتگوزارییە بنەمادارەکانی زیرەکی دەستکرد، بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێک کە کارایی و کارایی ووزەی زیرەکی دەستکردی زۆر فراوان باشتر بکات.
ساڵانێکی زۆرە سامسۆنگ چارەسەری بیرگە و پاراستنی دابین کردووە بۆ پشتگیریکردنی میکانیزمەکانی چارەسەری داتای خێرایی بەرز لە بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرد، لە هەڵگرتنی ژمێرەیی (SmartSSD) و بیرگەی لەرەلەری بەرز کە پشتگیری چارەسەری ناو بیرگە دەکات (HBM-PIM)، لەپاڵ بیرگەی نەوەی داهاتوو کە پشتگیری لە ڕووکاری بەستەری ژمێرەیی خێرا (CXL) دەکات. ئێستا هەردوو کۆمپانیاکە پێکەوە کاردەکەن بۆ باشترکردنی تەکنەلۆژیای بیرگە لەڕێگەی پەرەپێدانی سیستەمی زیرەکی دەستکردی زۆر فراوانەوە.
NAVER بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ باشکردنی نموونەیی زمانی HyperCLOVAی فراوان کە زیاتر لە 200 ملیار چوارچێوە لەخۆدەگرێت، و باشترکردنی ئەلگۆریتمەکانی پەستان بۆ دروستکردنی نموونەیەکی سادەتر کە کارایی کۆمپیوتەر زۆر زیاد دەکات.
جینمان هان، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری فرۆشتن و بازاڕگەری جیهانی لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ڕایگەیاند: "لە ڕێگەی هاوبەشیمان لەگەڵ NAVER، ئێمە چارەسەری پێشکەوتووی نیمچە گەیەنەری پەرەپێدەدەین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بیرگە لە سیستەمی زیرەکی دەستکردی زۆر فراواندا، و لە ڕێگەی ئەم چارەسەرە تایبەتمەندانە کە زۆرترین پێداویستییەکانی پێشکەشکاران و بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری زیرەکی دەستکرد دابین دەکەن ، ئێمە جەخت دەکەینەوە لە پابەندیمان بۆ فراوانکردنی جۆری بیرگەی پێشەنگی بازاڕ، لەوانەش هەڵگرتنی ژمێرەیی، چارەسەرکردنی ناو بیرگە (PIM) و چەندانی تر، لە کۆتاییدا ڕێگە بە قەبارەی داتاکان دەدات کە هەمیشە لە زیادبووندایە تا بتوانرێت جێگیر بکرێن”.
سیۆک گێن چۆنگ، سەرۆکی کۆمپانیای NAVER CLOVA CIC ڕایگەیاند؛"بە تێکەڵکردنی ئەو زانیاریانەی کە لە پەرەپێدانی نموونەیی زمانی HyperCLOVA بەدەستمان هێناوە لەگەڵ داهێنەری سامسۆنگ لە دروستکردنی نیمچە گەیەنەرەکاندا، پێمان وایە دەتوانین پۆلێکی تەواو نوێی چارەسەرەکان پەرەپێبدەین کە بتوانن باشتر مامەڵە لەگەڵ ئاڵانگاریەکانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی ئێستادا بکەن. ئێمە پێشەوە دەبینین لە فراوانکردنی تواناکانمان لە بواری زیرەکی دەستکرد و بەهێزکردنی توانای کێبڕکێمان لەم بوارەدا بەهۆی ئەم هاوبەشییە ستراتیژییەوە".
ئەم هەواڵە 3649جار خوێندراوەتەوە |