هەولێر - ZNA هێڵی لەڤ، گۆرانیبێژی کورد، نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بۆ مۆندیال بڵاوکردەوە.
ڤیدیۆکلیپەکە بەناوی "Go Go Ale Ale"یە و بۆ مۆندیالی 2023 لە قەتەر کراوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە.
گۆرانییەکە لە ئاوازی هێڵی لەڤە و لە تێکستەکەی پرێنس سلومو و زیزیۆیە و محەممەد شێروانی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە و بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی گۆرانی دەڵێت.
ئەو گۆرانیبێژە لەم بەرهەمەدا درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل، ئەرجەنتن و پورتوگالی پۆشیوە و سەمای سەرنجڕاکێش دەکات.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |