هەولێر - ZNA
داهاتی فیلمی سینەمایی "Ticket to Paradise" لە سینەماکانی جیهاندا میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 8 تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 165 ملیۆن و 948 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە سینەمایی داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 67 ملیۆن و 591 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 98 ملیۆن و 357 هەزار دۆلارە. لەم بەرهەمەدا دوو ئەستێرەی ناسراوی سینەمای هۆلیوود و جیهان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، ئەویش جۆرج کلۆنی و جولیا رۆبێرتسە و لە دەرهێنانی ئۆل پارکەرە. فیلمە باس لە هەوڵی دوو دایک و باوکێک دەکات دەیانەوێت رێگری لە کچەکەیان بکەن لە دووبارە نەکردنەوەی هەڵەیەک کە ئەوان بەر لە 25 ساڵ کردوویانە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad