هەولێر – ZNA
پۆستەری 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین بڵاوکرایەوە کە چالاکییەکانی لە 16-26 شوباتی 2023 بەڕێوەدەچێت. پۆستەری فێستیڤاڵەکە لەلایەن دیزاینەری ئەڵمانی لۆدیا شارمکی دیزاینکراوە و بڵاوکرایەوە. رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە بڕیاریانداوە ئەمساڵ خەڵاتی شانازی ورچی زیڕینی بە ستیڤن سپیلبێرگ، دەرهێنەری ئەمریکی ببەخشن، وەک رێز لە تەواوی کار و بەرهەمە سینەماییەکانی. ئەو دەرهێنەرە سینەماییە براوەی چەند خەڵاتێکی ئۆسکارە و دەرهێنەری زیاتر لە سەد فیلمی سینەماییە و بە یەکێک لە دیارترین دەرهێنەرە سینەماییەکانی هۆلیوود و جیهان دەناسرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad