ZNA- هەولێر
هاوپەیمانییەکی نێودەڵەتیی سینەماکاران داوا دەکات ئەکتەرێکی ئێرانی کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە بە خێرایی ئازاد بکرێت
هاوپەیمانیی نێودەولەتیی سینەماکاران کە لە چەند فێستیڤال و ئاکادیمیای گەورەی سینەما پێکهاتووە لە نەمایەکدا داوا دەکات تەرانە عەلیدووستی، هونەرمەندی بواری سینەما و شانۆ کە بە هۆی پشتیوانیکردن لە مافی ژنانی ئێران دەستبەسەر کراوە بە خێرایی ئازاد بکرێت.
هەر یەک لە فێستیڤالی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین، فێستیڤالی فیلمی ئامستردام، ئاکادیمیای فیلمی ئەورووپا، ئاکاسیمیای فیلمی ئاڵمانیا و فێستیڤالی نێودەوڵەتیی رۆتێردامی هۆلەندا، نامەکەیان واژۆ کردووە و تێیدا جەختیان کردووەتەوە کە پشتیوانی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەن لە لە ئێران بۆ پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربرین ڕاپەڕێون.
تەرانە عەلیدووستی سینەماکاری فارسی دانیشتووی تاران، سەرەتای خۆپێشاندنەکانی ئێران بە هەڵگرتنی لافیتەی "ژنژیانئازادی" بە زمانی کوردی پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپێشانان نیشان دا.
ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە |