هەولێر – ZNA هەردوو هونەرمەند جۆرج وەسوف و بەها سوڵتان، کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانیان لە کوەیت ساز دەکەن.
کۆنسێرتەکە لە 27 ئەم مانگە ساز دەکرێت و تێیدا ئەو هونەرمەندە گوڵبژێرێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانیان پێشکەش دەکەن.
دوایین بەرهەمەی جۆرج وەسوف بەناوی "بیتکلم علیا"یە و بەم دواییە بڵاوکرایەوە و لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە هەشت ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبوو.
لەلایەکی دیکەوە بەها سوڵتان ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوێ بەناوی "بیتکلم علیا" دەکات.
ئەم هەواڵە 637جار خوێندراوەتەوە |