هەولێر – ZNA محەممەد رەمەزان پۆستەری نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە کە بەرهەمێکی هاوبەشە لەگەڵ هونەرمەند ئەحمەد عەدەویە و کوڕەکەی محەممەد عەدەوەیە.
بڕیارە ئەم بەرهەمە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە و یەکەم بەرهەمی هاوبەشی ئەو سێ هونەرمەندەیە پێکەوە.
لەلایەکی دیکەوە محەممەد عەدەویە هەمان پۆستەری بڵاوکردووەتە کە ناوی گۆرانییەکەی لەسەرە و بەناوی "علی وضعنا"یە و.
محەممەد رەمەزان ساڵی رابردوو بەنیاز بوو کۆنسێرتێک لە هەولێر سازبکات، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی بەشێک لە خەڵکی و ئەندام پەرلەمانان، کۆنسێرتەکە هەڵوەشایەوە.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |