هەولێر – ZNA فیلمی "Black Panther: Wakanda Forever" بەرهەمی کۆمپانیای مارڤڵ لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 11 تشرینی دووەم لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 820 ملیۆن و 145 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 439 ملیۆن و 645 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 380 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی جەنگی نێوان ژمارەیەک کارەکتەرە بۆ پاراستنی شانشینی واکاندا کە لە دوای مردنی شا، هێرشی دەکرێتە سەر.
لەم بەرهەمەدا هەریەک لە تینۆک هویرتا، لیتیتیا رایت، ئەنگێلا باسیت، لۆپیتا نینگۆ، دانی گۆریرا و مارتن فریمان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە |