هەولێر – ZNA
نوێکردنەوەی زنجیرەی بەناوبانگی 1899 لە دوای کۆتایی وەرزی یەکەم، وەرزی دووەمی بەرهەم ناهێندرێت.
بڕیاری بەرهەم نەهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە کاتێکدایە کە بینەری زۆری لە یوتیوب هەیە و لە نێتفلێکس بڵاکراوەتەوە.
بەپێی ئەوەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، باران بۆ ئودار، نووسەری دراماکە رایگەیاندووە، زنجیرەکە وەرزی دووەمی نابێت و هۆکارەکەی ئاشکرا نەکردووە.
نووسەری دراماکە رایگەیاند، بە دڵێکی خەمناکەوە دەبێت پێتان بڵێین ساڵی 1899 نوێ نابێتەوە، پێمان خۆش بوو ئەم گەشتە سەرسوڕهێنەرە بە وەرزی دووەم و سێیەم کۆتایی پێبهێنین.
زنجیرەکە لە جۆری بەرهەمە درامای، فانتازیا و ترسناکەکانە و باس سەرنشینانی کەشتییەک دەکات و لە ئەوروپاوە بۆ نیویۆرک بەرێدەکەوێت و بەدوای دەرفەتی نوێ لە ژیان دەگەڕێن، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو هیواکانیان لەناو دەچن کاتێک رووبەڕووی کەشتییەکی دیکە دەبنەوە.
ئەم هەواڵە 814جار خوێندراوەتەوە |