هەولێر – ZNA لە دوای سەرکەوتنی وەرزی یەکەمی زنجیرەی "Wednesday" بڕیارە وەرزی دووەمی بڵاوبکرێتەوە.
وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی وەرزی دووەمی ئەم بەرهەمە، ترەیلەرێکی ئەم بەرهەمە بڵاوکرایەوە و چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی نێو رووداوەکانی وەرزی دووەم لەخۆدەگرێت.
ئەم بەرهەمە توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بێنێت، لە دوای ئەوەی لە ماوەی 28 رۆژدا زیاتر لە یەک ملیار و 237 ملیۆن خولەک لە تۆڕی نێتفلێکس بینرا.
ئەم بەرهەمە بە سێیەم پڕبینەرترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنی لە نێتفلێکس دەژمێردرێت، لە دوای هەریەک لە بەرهەمی " Stranger Things" و "Squid Game".
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |