هەولێر – ZNA
بەرهەمهێنەرانی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Gladiator" وادەی وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە سینەماییەیان ئاشکرا کرد لە نێوەراستی ئەمساڵ دەستپێذەکات.
بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ئایاری ئەمساڵ وێنەگرتنی لە مەغریب دەستپێبکات و لە 2024 لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت.
راسل کرۆی پاڵەوانی بەشی یەکەم ئەم بەرهەمە سینەماییە، هێشتا هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشداریکردن لە کارەکەدا یان نەبوونی دیارینەکردووە، بەڵام هەوادارانی ئاواتەخوازن بەشداری بکات، تەنانەت لە دیمەنەکانی فلاشباکیشدا بێت.
بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە وەک یەکێک لە باشترین بەرهەمە سینەماییەکانی مێژوو پۆلێن کراوە، هەروەها کرۆ لە سەرەتای هەمان ساڵدا وێنەیەک لە هەمان شوێنی وێنەگرتنی بەشی یەکەمی فیلمەکە وێنەگرت کر بەر لە 23 ساڵ کاری وێنەگرتنی لە هەمان شوێن کرابوو.
ئەم هەواڵە 925جار خوێندراوەتەوە |