هەولێر – ZNA The Fabelmans نوێترین فیلمی ستیڤن سپیلبێرگ، دەرهێنەری ئەمریکییە و بڕیارە لە 27 ئەم مانگە لە سینەماکانی بەریتانیا نمایش بکرێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە بەم دواییە دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی وەرگرت، یەکێکیان بۆ باشترین فیلم و دووەمیان بۆ باشترین دەرهێنەر.
ئم بەرهەمە لە 11-11- 2022 لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و لە 26 هەمان مانگ لە بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا.
فیلمێکەکە بایۆگرافییە و لەبارەی ساڵانی دەستپێکی کاری دەرهێنەری ئەو دەرهێنەری سینەماییە خۆیەتی.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |