هەولێر – ZNA
فیلمی "Black Panther: Wakanda Forever" بەرهەمی کۆمپانیای مارڤڵ لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 11 تشرینی دووەم لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 837 ملیۆن 510 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 450 ملیۆن و 201 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 387 ملیۆن و 309 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی جەنگی نێوان ژمارەیەک کارەکتەرە بۆ پاراستنی شانشینی واکاندا کە لە دوای مردنی شا، هێرشی دەکرێتە سەر.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad