هەولێر – ZNA
فیلمی سینەماییA Man Called Otto کە تۆم هانکس رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 30 کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 70 ملیۆن و 953 هەزار دۆلارە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 46 ملیۆن و 53 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 24 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە.
ئەم بەرهەمە کۆمێدی و دراماییە لە دەرهێنانی مارک فۆستەرە.
ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە |