هەولێر – ZNA هونەرمەند دینا بەرهەمێکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە کە دووبارە گوتنەوەی گۆرانییەکی حەسەن زیرەکە.
گۆرانییەکە بەناوی "ئامینێ گیان"ـە و یەكێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی حەسەن یرەک، هونەرمەندەی ناسراوی کوردە.
کاری موزیکی ئەم بەرهەمە لەلایەن هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر و شەماڵ محەممەد کراوە و لە ئێران تۆمارکراوە.
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لەلایەن بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و دوێنێ دووشەممە لە کەناڵی تایبەتی ئەو گۆرانیبێژە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 844جار خوێندراوەتەوە |