English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمای دژ بە تیرۆر بەڕێوەچوو
2023-02-02 [06:22 AM]

هەولێر – ZNA


رۆژی چوارشەممە لە بیرەوەریی ساڵیادی کارەساتی تیرۆرستیی یەکی شوبات، لە هۆڵی سینەمای فاملی مۆڵ، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژماریەك زۆر لە بەرپرسان، هونەرمەندان و هۆگرانی سینەما، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمای دژ بە تیرۆر بەڕێوەچوو.

 

دەسپێكی فیستڤاڵەکە، کردنەوەی پێشانگایەكی شێوەکاری بوو له لایەن پارێزگاری هەولێرەوە، دواتر بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر وتاری پارێزگاری هەولێری پێشکەشکرد و وێڕای دەستخۆشیکردن لە رێکخەرانی فیستیڤاڵەکە، جەختی لەسەر بایەخ و رۆڵی فیلمی سینەمایی کردەوە، کە رۆڵ و کاریگەریی لەسەر شوناس و ناساندنی گەلانی جیهان هەیە.

 

لە بڕگەیەكی دیكەی فێستیڤاڵەكەدا، ئەو فیلمانە نمایشكران، کە رەنگدانەوەی دژە تیرۆر بوون.





ئەم هەواڵە 883جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad