هەولێر -ZNA هاتووچۆ بەهۆی بەفربارینەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیرا.
رۆژی سێشەممە، 7-2-2023، سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند : "نزیکەی 15 خولەکێک پێش ئێستا ئاگادار کراینەوە کە بەهۆی بەفربارینی زۆر لە دیوی ئێرانەوە هاتووچۆ لە دەروازەکە بەتەواوی راگیراوە".
سیروان حوسێن گوتیشی: "لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە گرفتی هاتووچۆ نییە؛ ئەوەی هەیە دیوی ئێرانە و بۆ کردنەوەی چاوەڕوانی پاککردنەوەی رێگەکەین لەلایەن ئەوانەوە".
دەروازەی حاجی ئۆمەران لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە و سەر بە پیرانشارە لە پارێزگای ورمێ.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |