ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ چوار شەممە 08– 02 - 2023
کەش/ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم و هەندى جار ئاستى باران بارین دەگۆریت بۆ بارانى مامناوەند ،وەهەروها بەفر بارین لەناوچەشاخاوییە بەرزەکان ، ئەگەرى بەفربارین لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفرو باران دەبێت لە کاتەکانی شەودا .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان (5 – 8 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 09 – 02 - 2023
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەل نمە باران لە هەندێ ناوچەى جیا جیا ، وە بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6- 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 9 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 6 پلەى سیلیزى
دهۆک : 6 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 5 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 4 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 12 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 08- 02- 2023
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |