هەولێر – ZNA
لە 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین، بەڵگەفیلمێکە لەبارەی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینایە و بۆ یەکەمجار نمایشدەکرێت. ئەم بەرهەمە بەناوی "Superpower" لە دەرهێنانی شۆن پێن، ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکییە کە لە دەستپێکی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا وێنەی گرتووە. چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین کە بە بەرلینالە ناسراوە، چالاکییەکانی لە 16 بۆ 26 ئەم مانگە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا سازدەکرێت. ئارۆن کۆڤمان، لە کاری دەرهێنانی بەڵگەفیلمەکە هاوکاری پێن بووە و بەهۆیەوە ستافی فیلمەکە ژیانیان خستووەتە مەترسییە و دیمەنەکانی لە نیو سەربازانی ئۆکراینی وێنەگیراون.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad