هەولێر – ZNA
بەڵگەفیلمێکی شۆن پێن، ئەکتەر دەرهێنەری ئەمریکی لەبارەی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین نمایش دەکرێت کە بە بەرلینالە دەناسرێت. فیلمەکە بەناوی "Superpower"یە و یەکەم نمایشی لە چوارچێوەی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی بەرلین دەبێت کە چالاکییەکانی لە 16-26ـی ئەم مانگە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. ئەم بەرهەمە لە دەرەوەی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ نمایش دەکرێت و بڕیارە شۆن پێن لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادە بێت. شۆن پێن بۆ وێنەگرتنی بەڵگەفیلمەکە چەند جارێکی سەردانی ئۆکراینای کردووە و چاوی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوتووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad