هەولێر – ZNA
بڕیارە بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "John Wick" لە مانگی ئازاری داهاتوو بڵاوبکرێتەوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە کیانۆ ریڤز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی لە 24 ئازاری 2023، ترەیلەرێکی بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لە دەرهێنانی چاد ستاهلسکییە و رووداوەکانی درێژەپێدەری سێ بەشی پێشووی فیلمەکەیە. بەشی چوارەمی "John Wick" لە فەرەنسا، ئەڵمانیا، نیویۆرک و ژاپۆن وێنەگیراوە و جەگ لە ریڤز، ژمارەیەک ئەستێرەی دیکەی سینەمایی تێیدا بەشدارن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad