English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ زنجیرەی گالاکسی S23ی لە عێراق خستە بازاڕەوە
2023-03-01 [10:05 AM]

هه‌ولێر (zna)



کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ڕایگەیاند، مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی S23 کە پێشەنگی پیشەسازییە لە ئاستی جیهانیدا بەردەست دەبن، و ئەم هەنگاوە دوای ئەو ئاستە سەرنجڕاکێشە دێت کە لە ئەنجامی داواکاری پێشوەخت تۆمارکراوە.
داواکاری پێشوەختی زنجیرەی گالاکسی S22ی ساڵی ڕابردوو سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، ژمارەکان زیاتر لە دوو هێندەی داواکاری زنجیرەی گالاکسی S21 بوون لە ماوەی هەفتەی یەکەمدا. و ئەمساڵ ئەنجامی داواکردنی پێشوەخت زیاتر بووە لە زنجیرەی گالاکسی S22 دوای ئەوەی 60%ی بەکارهێنەران مۆبایلی گالاکسی Ultra S23 یان هەڵبژارد.
لە 24ی شوباتی 2023ەوە سامسۆنگ ئامێرەکانی گالاکسی S23 Ultra و گالاکسی S23+ و گالاکسی S23 بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بازاڕەکانی عێراقدا بەردەست دەکات، لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی پەیوەندی و فرۆشیارانی تاکەکەسی و لە فرۆشگای ئەلیکترۆنی سامسۆنگ بۆ ئامێرەکانی گالاکسی S23 و S23+ و گالاکسی S23 Ultra. ئامێرەکان بە چوار جۆری مات پێشکەش دەکرێن کە ئیلهامیان لە سروشت وەرگرتووە، لەوانە ڕەشی مات، کرێمی، سەوز و مۆری کاڵ.
کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق کە ئارەزووی کڕینی یەکێک لە ئامێرەکانی زنجیرەی گالاکسی S23 دەکەن، ئێستا دەتوانن بیستۆکی بلوتوسی گالاکسی Buds2 Pro بێبەرامبەر بەدەست بهێنن، ئەمە جگە لەوەی لە ماوەی ساڵێکدا دووجار داشکاندن تا %65 لەسەر نرخی چاککردنەوەی شاشەکە بەدەست دەهێنن.
تی ئێم ڕۆه، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی کارەکانی ئەزموونی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند: "ئەو پێشوازیەی کە ئێمە دەیبینین، ڕەنگدانەوەی خواستی کڕیارانە کە تا چەند بەدوای بەرهەمێکدا دەگەڕێن کە ژیانیان بگۆڕێت و ئازادییان پێدەبەخشێت کە بە شێوەیەکی داهێنەرانە گوزارشت لە خۆیان بکەن. ژمارەی داواکاری پێشوەخت مانای متمانەی بەهێزی کڕیارەکانمانە بە براندەکەمان، هەروەها ئاستی پابەندبوونمان بە داهێنان و بەردەوامیی و پێزانینی بەکارهێنەران بۆ ئەم ڕەوتە."
زنجیرەی گالاکسی S23 مۆبایلی گالاکسی S23 Ultraلەخۆدەگرێت لەگەڵ هەستەوەری نوێی (200MP Adaptive Pixel) بە ڕوونی 200مێگاپیکسڵ و پێنوسی S ی ناوازە، جگە لە مۆبایلەکانی گالاکسی S23+ و گالاکسی S23. بەم شێوەیە ئەم زنجیرەیە سەردەمێکی نوێی ئەزموونی مۆبایلی ناوازە لەلایەن سامسۆنگەوە دیاری دەکات. هەروەها بە پشت بەستن بە کامێرای نایاب جیا دەکرێتەوە کە ئازادی زیاتر بە بەکارهێنەران دەبەخشێت بۆ وەگەرخستنی داهێنانەکانیان، و جێبەجێکردنی خێراترین گرافیکی مۆبایل لە جیهاندا. ئەمەش بەهۆی سەکۆی مۆبایلی Snapdragon® 8 Gen 2 لە گالاکسیەوە. و لەگەڵ دیزاینێکی سەرسوڕهێنەر کە پابەندبوونەکانی کۆمپانیاکە بۆ بەردەوامیی بەهێزتر دەکات، لەگەڵ پێکهاتەی زیاتر کە بە بەکارهێنانی کەرەستەی دووبارە بەکارهاتوو دروستکراون لە چاو هەر مۆبایلێکی هۆشمەندی تری گالاکسی.





ئەم هەواڵە 2428جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad