هەولێر – ZNA فیلمی سینەمایی Kiss the Future لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین نمایشکرا کە بە بەرلینانە دەناسرێت.
ستافی کاری فیلمەکە لە نمایشی فیلمەکە ئامادەبوون و بەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵدا تێپەڕین، لەوانەش مات دەیمن، ئەستێرەی سینەمای ئەمریکا.
چالاکییەکانی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە رۆژانی 16 بۆ 26 ئەم مانگە لە بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و 18 فیلم کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵاتی ورچی زێڕین دەکەن.
خەڵاتی ورچی زێڕینی شانازی، ئەمساڵ دەبەخشرێتە ستیڤن سپیلبێرگ، ئەکتەری ئەمریکی دەبخشرێت، وەک رێزک لە کار و چالاکییە سینەماییەکانی.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |