هەولێر – ZNA خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، هەیفا وەهبی، کۆنسێرتێک بۆ هەودارانی لە قەتەر دەگێڕێت.
کۆنسێرتەکە لە 9 ئازاری 2023 سازدەکرێت، تێیدا گوڵبژێرێک لە بەرهەمە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەودارانی دەکات.
بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆێدا هێنا، بەتایبەت کە بەر لەوە چەند وێنەیەکی بێ ماکیاژی بڵاوبووەوە و رەخنەی زۆری ئاڕاستەکرا.
لەلایەکی دیکەوە هەیفا وەهبی، بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەمایی بەناوی "رمسیس پاریس" دەکات و بڕیارە لە جەژی رەمەزانی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە.
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |