هەولێر – ZNA فێستیڤاڵی شانۆیی پەروەردەیی بە نمایشکردنی چەندین بەرهمی شانۆیی لە کفری بەڕێوەچوو.
شانۆیی کاستە شانۆییەکانی ئامادەیی کفری و قوتابخانەکانی بنەرەتییەکانی سیروان، هەتاو، خۆرنەوەزان، هاوچەرخ، هەڵمەت و ئیمام محەممەد و باخچەی ساوایانی منداڵانی کفری لە گۆڕەپانی ئامادەیی کفری و قوتابخانەی ئاتێلا بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی فێستیڤاڵە بەڕێوەبری پەروەردەی کفری ئیسماعیل سەمین، وێڕای سوپاس و ستایشی گرووپی شانۆی کفری و لیژنەکانی فێستیڤاڵ، ئاماژەی بە بایەخ و بەردەوامی فێستیڤاڵ کرد.
پاشان خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر دەرهێنەرەکانی کاستە جیاوازەکان دابەشکرا.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |