هەولێر – ZNA ریانا هونەرمەندی جیهانی، گۆرانییەک لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 95مین رێوڕەسمی بەخشینی ئۆسکار پێشکەش دەکات.
لە ئاهەنگەکەدا ریانا گۆرانی "Lift Me Up" پێشکەش دەکات کە کاندیدی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین گۆرانییە و لە رێگەی فیلمی Black Panther: Wakanda Forever کاندیدە.
هەروەها بڕیارە گۆرانی "Naatu Naatu"ـی فیلمی "RRR"ـی هیندی پێشکەش دەکرێت کە کاندیدی هەمان خەڵاتە.
95ـەمین رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە 13 ئاداری 2023 لە هۆڵی دۆڵبی لە هۆلیوود لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |