هەولێر – ZNA لە چوارچێوەی 13ـەمین فێستیڤاڵی هەولێر- ئازادی و نەورۆز، پیشانگای تایبەتی فۆتۆگرافەر ئاشتی عەدۆ کرایەوە.
پێشانگەکە لەبەردەم قایمقامیەتی هەولێر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جێگرەكەی و قایمقام، هەروەها بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر کرایەوە.
پێشانگە فۆتۆگرافی بوو و چەند دیوێكی مێژووی شاری هەولێر و ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەكانی پێشان دا .
فێستیڤاڵەکە ماوەی 10 رۆژ بەردەوم دەبێت و چالاکی جۆراوجۆری هونەری وکولتوری لەخۆدەگرێت.
فۆتۆ: سەردار قادر
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |