English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2023-03-24 [09:13 AM]

ZNA_ هەولێر


 

بەپێی ئەو بەرنامە و ئامادەکاری و پلانانەی بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزى ئەمساڵ لەلایەن پارێزگای هەولێر ئامادەکرابوو، سەرجەم کار و چالاکییەکانی 10 ڕۆژەى 13 مین فیستڤاڵى ئازادى و نەورۆز بە سەرکەوتووى ئەنجامدرا، و 3 ڕۆژەى جەژنى نەورۆزیش پلان و ئامادەکارییەکان چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی لە پێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان و دابینکردنی هاتووچۆیەکی ئاسودە و سەلامەت لە چوونە سەیران و پابەندبوونی هاوڵاتییان بە پاراستنی ژینگە لە سەیرانگە و شوێنە گشتیەکان وەکو خۆى بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێ کرا.
ڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:-

یەکەم/ گەشت و گوزار:-
لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەندین لێژنەی تایبەت پێکهێنرا بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە ڕووی گەشتیاران، وەکو پێکهێنانی چەند لیژنەیەک بە مەبەستی پێشوازی کردن لە گەشتیاران لە دەروازەکانی هەولێر، هەروەها چاودێریکردن و دابین کردنی خزمەتگوزاریی لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان و چاودێریکردنی میوانخانە و چێشتخانەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەواو بە گەشتیاران، ئەمە جگە لە ڕاسپاردنی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان بۆ ئاگادارکردنەوەی چێشتخانەکان بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز کراوەبن. لە ماوەی 10 ڕۆژ تاوەکو نەورۆز (61 هەزار) گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە. 
 
دووەم/ هاتووچۆی هەولێر:-
پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی بەبێ هیچ گرفتێک لە شەقامەکان و سەیرانگاکان جێبەجێکران، بەوشێویەش بەخۆشحاڵییەوە هاوڵاتیان لە کاتی چون وگەڕانەوەیان، تەنها قەرەباڵغیەکی ئاسایی لەسەر ڕێگایەکان بەهۆی زۆری ژمارەی سەیرانکاران پەیدابوو، سەبارەت بەڕووداوەکان لە 3 ڕۆژی جەژنی نەورۆز هیچ ڕووداوێکى هاتووچۆ ڕوویانەداوە کە زیانى گیانی تێدابێت. 

سێیەم/ ئاسایشی هەولێر:-
بەپێی ئەو پلان و ئامادەکاریانەی لەلایەن ئاسایشی هەولێر داڕێژرابوو، وەکو خۆی و بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێکران و بۆ هەرحاڵەتێکی  پێویستیش، سەرجەم هێزەکانی ئاسایش لە ئەرک دابوون.

چوارەم/ پۆلیسی هەولێر:-
سەبارەت بە پلانی ئەمنی و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و ئامادەباشی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بەبێ گیرو گرفت تەواوی بڕگەکانی جێبەجێکران و سەرکەوتوو بوو، لە هەرسێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز جگە لە حاڵەتێکى ڕفاندن کە هەر زوو لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە تاوانباران دەستگیرکران هیچ ڕوداوێکى تر ڕووینەداوە.
 
پێنجەم/ بەرگری شارستانی:-
تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز لە ئەرک دابوون، لەو ماویەشدا تەنها (2) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، هەردوو حاڵەتەکەش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە. 

ویڕای دەستخۆشیمان لە یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکان و هێزە ئەمنیەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و تیمە تەندروستییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا، هەروەها دەست خۆشى لە پۆلیسى دارستان و تیمەکانی شارەوانی و ژینەگەپارێزان دەکەین لە سەرجەم قەزا و ناحییەکان،  کە لە سێ ڕۆژەی جەژنی نەورۆز لە پێناو پاراستن و هۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییان بۆ پاک ڕاگرتن و پاراستنی ژینگە و شوێنە گشتییەکان لەئەرکدابوون، جارێکی تر وەکو پارێزگاى هەولێر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی هەولێری پایتەخت دڵنییا دەکەینەوە وەک هەمیشە لە خزمەتی ئێوەدا دەبین بۆ دەستەبەرکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتوانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکان، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵتان.
 
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2023.3.24





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad