English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەسێک لە لایڤی تۆرە کۆمەلاتیەکان گوللەیەک لە خۆی دەدات
2023-03-25 [12:01 PM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، کە لە شاری زاخۆ کەسێک لە سەر پردی دەلال لە لایڤی یەکێک لە تۆرە کۆمەلاتیەکان گوللەیەکی دەمانچە لە ملی خۆی دەدات و بریندار دەبێت.

ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: درەنگانی ئەمشەو ٢٤ لەسەر ٢٥ی٣ی٢٠٢٣ لە شاری زاخۆ کەسێک لە سەر پردی دەلال لە یەکێک لە تۆرە کۆمەلاتیەکان لایڤی کردبوویەوە، ھەر لە لایڤەکەدا گوللەیەکی دەمانچە لە ملی خۆی دەدات و بریندار دەبێت.

وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گووتی: کەسەکە دەست بە جی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ، لە ئێستادا تەندروستی ئەو کەسە جێگیرە.

ھەروەھا ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو،کە بۆ زیاتر وەرگرتنی چارەسەر کەسەکە بە بریاری دکتۆر ئێشکگر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک کرا


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad