ZNA - هەولێر لە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنی جامی یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی هۆڵەندای کرد.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی فەرەنسا توانی یارییەکە بە چوار گۆلی بێبەرامبەر بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا فەرەنسا سێ گۆڵی لەڕێگەی ئەنتوان گریزمان و ئۆپامیکانۆ و کیلیان مباپێ تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 88 کیلیان مباپێ گۆڵی چوارەمی فەرەنسای تۆمارکرد،
لە خولەکی زیادکراودا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هۆڵەندا هەژمارکرد، بەڵام مێمفس دیپای لێدانەکەی لەدەستدا و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی فەرەنسا سێ خاڵی کۆکردەوە و لە پێشەنگی گرۆپەکەیەتی.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |