ZNA-هەولێر
دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، کە بەهۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 25ـی 3ـی 2025، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لە نوێترین روبەڕووبوونەوەدا لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سووریا سەربازێکی دیکەی ئەمریکی بریندار بوو. لای خۆشیەوە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە درەنگانی شهوی رابردوو، بنکەی نەوتی "عەمر" کە هێزەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت لە گوندەوارەکانی دێرازووری رۆژهەڵات لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە شاری مەدیادینەوە بە سێ مووشەک کرایە ئامانج. روانگەکە ئاماژهی بهوهش كردووه، بنکەی کۆنیکۆ لە گوندەوارەکانی دێرازوور کە هێزەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە لە شاری دێرازوور جێگیرن لە ڕێگەی بۆردومانی مووشەکییەوە کرایە ئامانج، هاوکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێگەی ئەو گرووپە میلیشیانەی لە دێرازوور کردە ئامانج.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad